لەبارەی پشووی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

 لەبارەی پشووی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕۆژانی پشوو ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16/12/2018، شۆڕش غەفووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئەو نووسراوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە چەند ماڵپەڕێک بڵاو کراوەتەوە، لە بەرواری 18/3/2015 دەرچووە، واتە ھی ئێستا نییە".

دەشڵێت: "ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی تایبەت بە خۆمان ھەیە، کە پشووەکانی تێدا دیاری کراون و لەسەری دەڕۆین، تەنیا ئەو کاتانە نەبێت، کە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووە فەرمییەکان ڕادەگەیەنێت، ئەگەر ناوی پەروەردە یان گشتیش بھێنن، ئێمە پێی پاپەند دەبین".
Top