لەبارەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان داوایەك ئاراستەی قوتابخانەكان دەكرێت

 لەبارەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان داوایەك ئاراستەی قوتابخانەكان دەكرێت
سبەی دووشەممە ١٧/١٢/٢٠١٨ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیەش داوایەك ئاراستەی قوتابخانەكان دەكات.



یووسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕاگەیاند: سبەینێ‌ دووشەممە ١٧/١٢/٢٠١٨ بە ڕۆژی ئاڵای كوردستان دیاری كراوە، بۆیە پلانمان داناوە كە چەندین چالاكی لە قوتابخانەكان بەڕێوە ببەین.



گوتیشی، بۆ ئەو مەبەستە داوامان ئاراستەی قوتابخانەكان كردووە لە قوتابخانەكانیان ئەو یادە بەرز و پڕشكۆ ڕابگرن و چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.



ڕوونیشی كردەوە لەو ڕۆژەدا قوتابیان و مامۆستایان بۆیان هەیە جلی ئاڵ و واڵا لەبەر بكەن و زانیاری لەسەر ئەم ڕۆژە بۆ قوتابییان ڕون بكرێتەوە.





باسنیوز
Top