پەرلەمانتارانی ئەوروپا ئومێدیان بە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە
كۆستاس مارڤیدیس، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ئەوروپا گوت: "دوو شت ھەن دەمەوێت بە سەرۆك وەزیرانی نوێی رابگەیەنم، یەكەم بەرژەوەندی گەلەكەی لەبەرچاوبگرێت و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بەھێزتر بكات، بۆ ئەوەی ئاسایشی ئابووری ھاوسەنگ بێت. دووەم پێویستە دامەزراوەكانی یاسا و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ سازبكرێن و بە دیموكراسی بكرێن، ئێمە پشتیوانی لە سەرۆك وەزیرانی داھاتوو دەكەین".
ھەروەھا ریزارد جینێسكی، پەرلەمانتارێكی دیكەی یەكێتی ئەوروپایە و دەڵێت: "ھەرێمی كوردستان بۆ ھاوسەنگی ناوچەكە زۆر گرنگە، پێویستە سەرۆك وەزیرانی نوێی ھەرێمی كوردستان دانووستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات، رۆڵی ئێمەش وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی كردنە لەو دیالۆگە، ھەروەھا كاری ئێمەیە پشتیوانی لە كۆمەڵگەی كوردی بكەین، چونكە رۆڵی كوردمان لە شەڕی داعش لەبیر ناچێت".
ئیڤان ستێفناك، یەكێكی دیكەیە لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا، ئەو پێی وایە: "دەبێ كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بكات، چونكە بەو رێگەیە دەتوانن خزمەتی زیاتری گەلەگەیان بكەن. شكاندنی داعش پەیامێكی بەھێزبوو، ئێستا دەرفەتێكی باش بۆ حكوومەتی داھاتوو ھاتووەتە پێش، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی خۆی بەھێزبكات".
k24-
