ئهم لایهنانه بهشداری حكوومهت ناكهن"
پێکھاتەی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان بەبێ لایەنە ئیسلامییەکان ئەمە ئێستا سیناریۆی روون و بەرچاوە کە حکوومەت لەنێوان پارتی و یەکێتی و پێکھاتەکان پێکدەھێنرێت و لایەنە ئیسلامییەکان لە دەرەوەی كابینەی نوێی دەبن, چونکە تا ئێستا کۆبوونەوە و دیدارەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت لە نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بەڕێوە چووە و یەکگرتوو بزووتنەوە پێشتر ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان ڕاگەیاندوو کۆمەڵیش زۆر ئومێدی بەوە نییە کە بەشداریی لەحکوومەت پێبکرێت, بەدیدی بەرپرسێكی پارتی ئەزموونی لە حکوومەتبوون و ئۆپۆزسیۆنبوونیان لەگەڵ ئەو لایەنانە بینیەوە و ئێستاش کابینەکە بەردەوام دەبێت بە بەشداربوون و نەبوونیان و کارنامەی حکوومەت بەھێزی کابینەکە دیاری دەکات.
رەوتە ئسلامیيەکانی باشوری کوردستان, كه یەکگرتوو, کومەڵ و بزووتنهوهی ئیسلامیين, ئهگهرچی یەک قەوارەی سیاسی نیین, بەڵام لە ھەڵبژاردنی 30 ئەیلوول بە بەراورد بەھەڵبژاردنی رابردوو دەنگەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە, بۆیە دوولایەنیان بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیانداوە و ئەگەر ھەیە ئەم کابینە پێکھاتەکەی رەوتی ئیسلامی لەخۆ نەگرێت.
k24-
