یاساناسێک: پێویستە یاسای ڕۆژنامەنووسی هەموار بكرێتەوە

 یاساناسێک: پێویستە یاسای ڕۆژنامەنووسی هەموار بكرێتەوە
کۆمەڵێک یاسا چەند ساڵێك بەرلە ئێستا دەركراون و ئێستا پێویستییان بە هەمواركردنەوەیە، بەتایبەتی بواری رۆژنامەوانی، چونكە لە بواری پراكتیكیدا كەموكورتیی هەیە.

عەلی كەریم نووسەر و یاساناس، لەمبارەوە رایگەیاند: "یاسای ئازادیی رۆژنامەنووسی و هەموو ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە كاری رۆژنامەوانییەوە پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە و سروشتی یاساش وایە پێویستە هەموار بكرێتەوە، چونكە ژیان بەرەوپێشچوونە".

گوتیشی: "لە یاسای هەرێمی كوردستان بۆ بواری میدیای ئەلیكترۆنی هیچ بەند و بەشێكی نییە، بەمەش دەتوانری رۆژنامەنووس بە یاسای خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دادگایی بكرێت، پێویستە لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونە خێرایەی كە لە بواری میدیای ئەلیكترۆنیدا روو دەدات، یاسای رۆژنامەوانیش هەموار بكرێتەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونە بگونجێـت".

ئەو نووسەر و شارەزاییەی یاسا گوتیشی: "لە یاسادا چەند بڕگەیەك دابنرێت رێگری لە ناوزڕاندن و تۆمەت و ناوبانگ لەكەداركردن بگرێت، چونكە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا ئەو كارانە چەندین تاوانی دیكەی بەدوا دێت، دەبێتە هۆی تێكدانی خێزان و كۆمەڵگە".









باسنیوز
Top