رێگەی نێوان سحێلا - شنگال کرایەوە
پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و سزاکانی عێراق بۆ سەر خەڵکی کوردستان، داخرابوو. ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ١٢ی ٢٠١٨، ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی ئاسایشی سحێلا ڕای گەیاند، ماوەی سێ مانگە لە دانوستاندن دان و لە کۆتاییدا بڕیار دراوە کە ڕێگەی نێوان سحێلا و شنگال کە هاوکات ڕێگەی نێوان سحێلا - رەبیعەیە، بکرێتەوە.
ئاشتی کۆچەر ئەوەشی بە کەناڵی (کوردستان ٢٤) ڕاگیاندووە کە هێشتا بەغدا بڕیاری کۆتایی لەسەر کردنەوەی ڕێگەی نێوان سحێلا - زومار نەداوە، بەڵام ڕێگەی سحێلا - شنگال لەمڕۆوە بە ڕووی هاووڵاتییانی دەڤەرەکەدا کراوەتەوە و ”هەمووان دەتوانن لێرەوە هاتوچۆ بکەن“.
بەپێی زانیارییەکان، هەوڵێکی چڕ هەن بۆ ئەوەی ڕێگەی نێوان سحێلا - زوماریش بکرێتەوە و ئەگەر هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێگەیەش بکرێتەوە.
باسنیوز
