گەنجێک لە ڕووداوێکی نامۆدا گیانی لەدەست دا

 گەنجێک لە ڕووداوێکی نامۆدا گیانی لەدەست دا
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، گەنجێگ کەوتووەتە ژێر مانگایەک، بەھۆی ئەو ڕووداوەش گیانی لەدەست دا.

ڕاید سەعدوون ھاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: ”سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 15/12/2018، کەسێک بە ناوی (ح، ع)ی تەمەن 21 ساڵ، کە شوانی گاگەل بووە، کەوتووەتە ژێر یەکێک لە مانگایەکان و بە سەختی بریندار بوو“.

ڕوونیشی کردەوە: "بەھۆی برینەکەیەوە تووشی خوێنبەربوون بوو، دواتر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەسرێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە ھەولێر کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست داوە".

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی: ”تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ھەولێر کراوە“.









باسنیوز
Top