گەنجێک لە ڕووداوێکی نامۆدا گیانی لەدەست دا
ڕاید سەعدوون ھاودیانی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: ”سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 15/12/2018، کەسێک بە ناوی (ح، ع)ی تەمەن 21 ساڵ، کە شوانی گاگەل بووە، کەوتووەتە ژێر یەکێک لە مانگایەکان و بە سەختی بریندار بوو“.
ڕوونیشی کردەوە: "بەھۆی برینەکەیەوە تووشی خوێنبەربوون بوو، دواتر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەسرێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە ھەولێر کراوە، بەڵام بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست داوە".
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی: ”تەرمی ئەو گەنجە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ھەولێر کراوە“.
باسنیوز
