هه‌سه‌ده هه‌جینی كۆنتڕۆڵ كرد
روانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌سه‌ده به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان شارۆچكه‌ى ههجينی به ته‌واوى له ژێر ده‌ستى داعش رزگار كرد.
شارۆچكه‌ی هه‌جین 110 له پارێزگای دێرزوور دووره و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی قه‌یرانی سووریا و دوای كشانه‌وه‌ی سووپای سووریا له ساڵی 2013، چه‌كدارانی سووپای سووریای ئازاد ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا گرت و داوای چه‌ند مانگێك ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئه‌و شارۆچكه‌یان راده‌ستی چه‌كدارانی داعش كرد.
ئه‌مڕۆش به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌سه‌ده به ته‌واوى شارۆچکەی هەجینی پارێزگای دێرزوور رزگار كرد.
k24-
