هه‌سه‌ده هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی شه‌ڕی داعش ده‌كات
هه‌سه‌ده داواش له ئه‌مریكا ده‌كات كاری زیاتر بكات بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك توركیا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌وا شهڕڤانهكانیان ده‌ست له شه‌ڕی داعش هه‌ڵده‌گرن و ناوچه سنوورییه‌كانی خۆیان له هێرشه‌كانی توركیا ده‌پارێزن و وه‌ڵامێكی توندیشیان ده‌بێت.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر هه‌سه‌ده و هێزه كوردییه‌كان له‌ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداری له هێرشكردنه سه‌ر هێزه كوردییه‌كان داوه‌ته توركیا، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته رووینه‌داوه.
k24-
