حه‌لبووسی گه‌یشته هه‌ولێر
ئومێد سه‌باح له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ هه‌ولێر سه‌ردانێكی فه‌رمییه و دیداری سیاسیی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حه‌لبووسی، سبه‌ی هه‌ینی له دهۆك له مه‌راسمێكی تایبه‌ت به كوردانی ئێزدی به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌وه دووه‌م سه‌ردانی حهلبووسیه بۆ هه‌ولێر و پێشتریش دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
k24-
