ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق مادده‌ی 140 زیندوو ده‌كاته‌وه
بێستون زه‌نگه‌نه، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه هاتووه، هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی زه‌وی و زاری هه‌بێت، ده‌توانێت سه‌ردانی دادگا بكات و دادگاش پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌ركراوه و گوێ بۆ سكاڵای هاووڵاتیان ده‌گرێت".
ئه‌گه‌رچی زیاتر لە 13 ساڵە ماددەی 140 لە دەستووری عێراقدا جێگیرکراوە، بەڵام هیچ بڕگەیەکی لێ جێبەجێ نەکراوە، له‌مباره‌شه‌وه ئاری ئه‌حمه‌د، یاساناس جه‌خت ده‌كاته‌وه، "تائێستا دادگا ئاماده نه‌بووه راسپارده‌كانی ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه یاسایێكه و له په‌رله‌مانه‌وه ره‌وایه‌تی پێ دراوه"، هۆكاری ئه‌و جێبهجێنهكردنهشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌درێژایی خوله‌كانی پێشوو، په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا كه‌مته‌ر خه‌م بوون و نه‌یانتوانیوه به فشاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه به‌كار بهێنن.
جووتیارانی کورديش بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان، زۆربەی ڕێگاکانیان تاقیکردۆتەوە، دوایین فشاریش خۆپێشاندانەکەی بەردەم بینای پارێزگای کەرکووک بوو، کە بەرهەمەکەی چوونی وەفدێکە لەکەرکووکەوە بۆ بەغدا.
مه‌ردان عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی جووتیارانی كه‌ركووكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، "شاندێكی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك سه‌ردانی بهغدایانكردووه، به‌و هیوایه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌دا موژدهیهكیان بۆ ئێمه پێبێ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاپۆی زه‌وی و زاری جووتیارانی كورد له كه‌ركووك بۆ سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌رده‌می گۆڕینی سیسته‌می شانشینی بۆ كۆماری ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چی ئێستا له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست عه‌ره‌ب هاورده ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كانماندا بگرن".
k24-
