محەمەد حەلبووسی دەگاتە هەولێر
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە(باسنیوز)ی راگەیاند حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە پێشوازی لێ دەكرێت.
چاوەڕوان دەكرێت دوای كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، سبەی هەینی محەمەد حەلبوسی بەسەردانێك بگاتە شاری دهۆك و سەردانی لالش بكات.
ئەمە دووەم سەردانی فەرمیی حەلبووسیە وەك سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان.
bas news -
