عاسم جیهاد: ڕۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک هەناردە دەکرێت

 عاسم جیهاد: ڕۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک هەناردە دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، ئێستا ڕۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک و لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت.

قاسم جیھاد، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق رايگەیاند، ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی کەرکووک و لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت، لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەفرۆشرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕێکی دیاریکراو نەوت هەناردە دەکەن و بڕەکەش بە شێوەی ڕۆژانە لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دایە.

لەبارەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کاریگەری لەسەر زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد ڕایگەیاند: ”ئەوە بابەتێکی سیاسییە و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر بڕیارێک بدات، وەزارەتی نەوت جێبەجێی دەکات“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و پاشان بۆ هەرێمی کوردستان، ڕیک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا داوای لە بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کردووە، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بەرز بکەنەوە.











باسنيوز
Top