لە کەرکووک ڕێگە نادرێت قوتابییانی کورد یادی پێشمەرگە شەهیدەکان بکەنەوە
نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕايگەیاند: "لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆی کەرکووک و دەزگای دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە، ڕێگری لە قوتابییانی کورد کرا، وێنەی شەهیدانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە کە لە شەڕی داعش گیانیان بەخشیوە بە لۆگۆی و ئاڵای کوردستانەوە لە پیشانگاکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣\١٢\٢٠١٨ لە زانکۆی کەرکووک دابنێن".
ئەو بەرپرسەی ئاسایش گوتیشی: "بەهۆی ئەو ڕێگرییەی لە دانانی وێنەی پێشمەرگە شەهیدەکان و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی کەرکووک کرا، ئەمڕۆ سەرجەم قوتابییە کوردەکان بایکۆتی دەوامی زانکۆی کەرکووکیان کرد".
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانەکەی لەلایەن ئەو هێزانەی کە داگیریان کردووە ڕووبەڕووی تەعریب و تاڵانکاری و کوشتن و تیرۆر و ڕفاندن بوونەتەوە.
باسنيوز
