ئەمنستی: تێکدان و شێواندنی ژێرخانی کشتوکاڵیی ئێزدییەکان تاوانی جەنگە
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێوبردنی نیدەوڵەتیدا هاتووە: "داعش باخەکانی ڕەز و میوەی سووتاندووە، بیرە ئاوەکانی لە زبڵ و زاڵ و نەوتی ڕەش پڕ کردووەتەوە، هاوکات پۆمپی، ئاو و کەلوپەلی کارەبایی خەڵکیان دزیوە.
ڕیچارد پیرشویس ڕاوێژکاری قەیران لە ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، دەڵێت: "کاریگەریی وێرانبوونی ژێرخانی ناوچە گورندنشیەکان لە عێراق بە شێوەیەکی فراوان پشتوگوێ خراوە".
لەو ڕاپۆرتەدا جیا لە باکردنی وێرانیی ژێرخانی کشتوکاڵی هاوکات باس لە بەدێلگرتن و کوشتنی سەدان کوردی ئێزدی کراوە و ئێستا کوردانی ئێزدی شوێنێکیان نییە بگەڕێنەوە و تێیدا نیشتەجێ ببن و زەوینە کشتوکاڵییەکانیشیان وێران کراون.
باسنيوز
