ڕووسیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
ماریا زاهارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەبارەی لێدوانەكەی ئەردۆغان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فورات گوتی: "ئێمە لەگەڵ توركیا لەسەر هێڵین لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە و دەوڵەتی ڕووسیا ئاگادارە".
ماڵپەڕی (سۆڵ)ـی توركی لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، توركیا لەبارەی سووریاوە پشتی لە ئەمریكا كردووە و لەگەڵ ڕووسیا و ئێران هەنگاو دەنێت و پێشتریش كاتێك توركیا پەلاماری عەفرینی دا، ڕووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ پێكرد و توركیاش توانی شارەكە داگیری بكات.
باسنيوز
