ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران بڵاو دەکرێتەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018، ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی شەقڵاوە کەمێک پێش ئێستا ئاگادارییەکی ئاڕاستەی شۆفێران کردووە، تێیدا باس لەوە کراوە کە مەودای بینین لە ڕێگای مەسیف تەنیا چەند مەترێکە.
ھاتوچۆی شەقڵاوە ھۆشداریی بە شۆفێرانیش داوە، کە لەپێناو سەلامەتی و پارێزراوبوونیان، وریای خۆیان بن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ بن.
باسنيوز
