ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران بڵاو دەکرێتەوە

 ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران بڵاو دەکرێتەوە
ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو کراوەتەوە، کە ڕێگای مەسیف بەکار دەھێنن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018، ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی شەقڵاوە کەمێک پێش ئێستا ئاگادارییەکی ئاڕاستەی شۆفێران کردووە، تێیدا باس لەوە کراوە کە مەودای بینین لە ڕێگای مەسیف تەنیا چەند مەترێکە.

ھاتوچۆی شەقڵاوە ھۆشداریی بە شۆفێرانیش داوە، کە لەپێناو سەلامەتی و پارێزراوبوونیان، وریای خۆیان بن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ بن.










باسنيوز
Top