لە حاجی ئۆمەران کەسێک بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا

 لە حاجی ئۆمەران کەسێک بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا
لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران، کەسێک بە هەزاران دۆلاری ساختە دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018 بڵاو کراوتەوە، کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى کۆمەڵگەى دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران، توانیویانە هاووڵاتییەکى هەرێمى کوردستان، دانیشتووى سۆران لە کاتى گەڕانەوەى لە وڵاتى ئێران، بۆ هەرێمى کوردستان بە بڕى 4500 چوار هەزار و پێنج سەد دۆلارى ساختەى ئەمریکى دەستگیر بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتبارەکە ئیستا ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کراوە، بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى خۆى.











باسنيوز
Top