بەرپرسێکی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا

 بەرپرسێکی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا
عەمیدێکی ھاتوچۆ، کە بەرپرسی بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، بە ڕووداوێکی نەخوازراو گیانی لەدەست دا.

لیوا ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندووە: "عەمیدی ھاتوچۆ دیاری ئیبراھیم ئاغا جادر شێروانی، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، دوێنێ چوارشەممە لە ڕووداوێکی نەخوازراو لەسەر پەیژە بەردەبێتەوە، بەھۆیەوە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018 کۆچی دوایی کرد".

لیوا ڕزگار عەلی بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستانیش پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکاری و بنەماڵەکەیانی کرد، ھیواشی خواستووە "دواناخۆشییان بێت و کۆچ کردووش ڕۆحی ئارام بێت".










باسنيوز
Top