بەرپرسێکی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا
لیوا ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاندووە: "عەمیدی ھاتوچۆ دیاری ئیبراھیم ئاغا جادر شێروانی، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، دوێنێ چوارشەممە لە ڕووداوێکی نەخوازراو لەسەر پەیژە بەردەبێتەوە، بەھۆیەوە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/12/2018 کۆچی دوایی کرد".
لیوا ڕزگار عەلی بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستانیش پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکاری و بنەماڵەکەیانی کرد، ھیواشی خواستووە "دواناخۆشییان بێت و کۆچ کردووش ڕۆحی ئارام بێت".
باسنيوز
