نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو نادیا موراد براوەی خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.

 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو نادیا موراد براوەی خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/12/2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو نادیا موراد براوەی خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.



له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی، دووباره‌ پیرۆزبایى لێكرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به‌ جیهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى تیرۆر و به ‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له‌ جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه‌.



لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو نادیا سوپاسى سه‌رۆكوه‌زیرانى هەرێمی کوردستانی كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژیدیاى خۆى و ئێزدییانى خسته‌ ڕوو و تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وایى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر به‌گشتى، هه‌روه‌ها باسى له‌ دۆخى ئێستاى کوردانی ئێزدی و ناوچه‌ى ش‌نگال به‌تایبه‌تى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى خۆى له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شهنگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئیزدییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژیان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه‌، بگێڕێت.



له‌ دیداره‌كه‌دا خاتوو نادیا موراد بەرگێک له‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ ناوى (دوایین كچ) كه‌ به‌ ئینگلیزى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌ دیارى پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانى كرد.





باسنیو
Top