خوێندنى باڵاى هەرێمی كوردستان لەگەڵ زانكۆكانى ئێران ڕێكەوتنێكی ئیمزا كرد
لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە يوسف گۆران به‌گرنگییه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خوێندنی باڵادا كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووه‌ته‌وه كه له هه‌وڵه‌كانيان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییەكاندا به‌رده‌وام ده‌بن.
هەر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بڕیار دراوە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات. گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی توانای زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كراوه بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا بكرێته‌وه.
bas news -
