هەولێر.. پارتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

	 هەولێر.. پارتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان
كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

شاندێک بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری، کاکەمین نەجاڕ، مەحموود محەممەد، عزەدین بەرواری و رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەن.

خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش، پێکهاتوون لە: عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی و رەئوف عوسمان، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، محەممەد تۆفیق رەحیم و ئاسۆ رەحیم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە هەولێر.

بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ و دوێنێش ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆبوونەوە.
kdp-
Top