کوردانی ئێزدی ڕێوڕسمی جەژنی ڕۆژووی "ئێزی" دەگێڕن
لوقمان سلێمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێزدییەکان لە جەژنی ڕۆژووی "ئێزی"دا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن، ئەویش سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، جەژنەکە دەکاتە ڕۆژی ١٤-١٢-٢٠١٨، ئەمساڵیش ئێزدییەکان پێشوازی لەو جەژنە دەکەن."
"ئێزدییەکان لە دوای ٣ی ئابی ٢٠١٤ـەوە هیچ جەژنێکیان نەگێڕاوە، جگە لە ڕێوڕسمی ئایینی، بەڵام دوای ئەوە، ئەنجومەنی ڕۆحانی بڕیاریان دا جەژن بگێڕن، بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر پەیگیری ڕینماییە ئایینییەکان بن." لوقمان وای گوت
گوتیشی: "لەم جەژنەدا ئێزدییەکان نزا و دوعا دەکەن کچ و منداڵەکانیان لەدەست داعش ڕزگار بکرێن و خێر بەسەر هەژارەکاندا بڵاو دەکەنەوە و ئەم جەژنە لە سەرتاسەری دنیا، لەو شوێنانەی کە ئێزدییان لێی نیشتەجێن، دەگێڕدرێت."
kdp -
