ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەست پێدەکەین

 ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەست پێدەکەین
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێدەکەن.

ئاژانسی (ئەنەدۆڵوو) لەمبارەوە لەزاری سەرکۆماری تورکیاوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ڕۆژئاوای فۆرات ئەو ناوچەیەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دایە، ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دەست پێ دەکەین.

ڕەجەب تەیب ئەردؤغان ئاماژەی بەوەش کردووە ئامانجی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنە هێزەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکوو بەرەنگاربوونەوەی (یەپەگە) باڵی سەربازیی سەر بە یەپەگەیە کە تورکیا بە هێزێکی سەر بە پەکەکەیان لەقەڵەم دەدات و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەیانەوێ لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات ناوچەیەکی ئارام دروست بکەن.

لە پاش هەڕەشەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە (هێزەکانی سووریای دیموکرات) و هەپەگە، ئەمریکا ڕای گەیاندووە، ئەوان لەو ناوچانە ئەوەندە هێز و سوپایان جێگیر کردووە کە تورکیا نەتوانێ ئەو هێرشانە ئەنجام بدات.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم هەنگاوەی ئێمە، درێژەدەری هەمان هەنگاوی سەرەتایی ئێمەن و ئێمە بۆ پرۆژە بەرگرییەکانمان 60 ملیار دۆلارمان تەرخان کردووە.












باسنيوز
Top