لە هەولێر کافتریا و سەنتەرەکان لەژێر پشکنین و کۆنتڕۆڵدان
سامان به‌رزنجى، به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕايگەیاند: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له كافتریا و سه‌نته‌ره‌كان كارده‌كه‌ن كارتى پزیشكیان هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ى پشكنینى پزیشكیان ئه‌نجامداوه شوێنەکان له ژێر كۆنترۆڵه و هه‌موو رێنمایی و مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكراوه".
گوتیشى: "تیمى پشكنینمان هه‌یه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن هه‌ر شوێنێك مۆڵه‌تى ته‌ندروستى نه‌بێت ئه‌وا ڕێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، له‌م ساڵدا له ئه‌نجامى پشكنینى كرێكاره بیانییه‌كاندا 17 حاڵه‌تی ئایدز تۆماركراوه و ئەو کرێکارانەش بۆ وڵاته‌كانیان ڕه‌وانه كراونه‌ته‌وه".
باسنيوز
