بەرپرسێک هۆكارى كۆبوونهوهى پارتى لهگهڵ یهكێتى و گۆڕان ئاشكرا دهكات
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕايگەیاند: ”کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممە 11/ 12/ 2018ی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی 100٪ بۆ پێکهێنانی حکوومەت نەبوو، تەنها بۆ ئەوە بوو لێکنزیکبوونەوەی زیاتر دروست ببێت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت بچێتە پێش“.
ئاماژهى بهوهش دا، كه هاوكات تاوتوێی پێكهێنانى لێژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوە دۆخی کەرکووک كرا و، جگەلەوەش لە بەغدا پارتى و یهكێتى هاو هەڵوێست بن.
بەرپرسەکەی پارتی جهختیشی كردهوه، کە بە پێویست زانراوە لەگەڵ گۆڕانیش هەمان کۆبوونەوە بکرێت، چونکە پارتی بڕیاری داوە هاوتەریب لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بڕوات، لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ئەنجام درا.
بڵند ئیسماعیل، گوتیشی: ”بزووتنهوهى گۆڕان ئەگەری بەشداریکردنی لەحکوومەت زیاترە لە بەشداری نەکردن، بۆیه ”بەدڵنیاییەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بابەتی پێکهێنانی حکوومەت و بەغداشی تێدابووە“.
باسنيوز
