جەمیل بایک هۆشداری بە یەکێتی دەدات
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی (کەجەکە) کە باڵی سیاسیی پەکەکەیە، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (مێدیا هەبەر) کە کەناڵێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، ئاماژەی بەوە داوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر داخوازیی کۆماری تورکیا، بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داوە.
هاوکات جەمیل بایک هۆشداری بە یەکێتی داوە و باسی لە ئەگەری پێکدادانی نێوان پەکەکە و یەکێتی کردووە لە ئەنجامی ئەو بڕیارە و نەیشاردووەتەوە کە بڕیارەکەی یەکێتی لە دژی پەکەکە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی یەکێتی.
باسنيوز
