بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ڕێوڕەسمی دەرچوونی ٣٩٥ ئەفسەری پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت لە زاخۆ
کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٨)، مەراسیمی دەرچوونی ٣٩٥ ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە لە ئەکادیمیای زاخۆ و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دەستی پێ کرد.
ئەو ئەفسەرانە، بەشدارییان لە (٢٤)ەمین خولی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆدا کردووە و لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی ٩ مانگ مەشق و ڕاهێنانیان پێ کراوە.
