هەنگاریا: هێزە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە

هەنگاریا: هێزە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە
شاندی سەربازی هەنگاریا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن رایانگەیاند، هێزە سەربازییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.

شاندی سەربازی وڵاتی هەنگاریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایانگەیاند، هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە رووی پێدانی چەک و مەشقپێکردنیان.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان بەشدارن لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و لە ماوەی شەڕی داعشدا نزیکەی 250 تۆن چەک و تەقەمەنیان بەهێزەکانی پێشمەرگە داوە.

راشیگەیاند، لە ساڵی ئایندەدا ژمارەی سەربازەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەگەیەننە 200 سەرباز و بڕیاریشیانداوە سەربازەکانیان لە هەر بمێننەوە.







خەندان
Top