ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك : نێچرفان بارزانی شیاوترین كه‌سه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم
هه‌روه‌ها ئاژانسی سپۆتنیك درێژه به بۆچوونه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت : به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرایه ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه‌و له كاتی هێرشی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و بڕینی بودجه له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نێچرفان بارزانی توانی رێگا له شه‌ڕ بگرێت و له بڕی په‌نا بردنه به‌ر شه‌ڕ رێگای دبلؤماسی هه‌ڵبژارد و چاوی به زۆر سه‌ركرده‌ی ووڵاتان كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای گفتوگۆوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا بكه‌ن .
هه‌روه‌ها ئاژنسه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و نا ئارامی و كاره‌سات بوونه‌وه ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه چاویان له سه‌ركرده‌یه‌كه كه هه‌رێمه‌كه‌یان بگه‌رێنێته‌وه جاری جارانی و پێان وایه نێچرفان بارزانی باشترین كه‌سایه‌تیه كه ئه‌و كاره بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكات كه هه‌میشه له گه‌ل هه‌ڵبژاردنی زمانی دبلۆماسیه‌ت و دایالۆگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان .
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ئاژانسی سپۆتنیك باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه نێچرفان بارزانی به‌وه ناسراوه كه سیاسیه‌كی وورده له تێڕوانینی بۆ كێشه‌و گیروفتهكان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان و له‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی نادزێته‌وه و هه‌میشه له گه‌ل زمانی گفتوگۆ‌و دبلۆماسیه‌ته .
