تابلۆی ئافره‌تانى كۆبانێ به‌دیواره ڕووخاوه‌كانه‌وه
به‌سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د شاهین، یه‌كه‌مین پێشانگاى به‌كۆمه‌ڵ له شارى كۆبانێ، له ڕۆژئاواى كوردستان، له 13 بۆ 14/ 10/ 2018 ده‌كرێته‌وه.
له پێشانگاكه‌دا، 12 ئافره‌تى نیگاركێشی كۆبانێ به‌تابلۆكانیان به‌شداربوون، كه له برى هۆڵ، به‌سه‌ر دیوارى خانووه ڕووخاوه‌كانى شاره‌كه‌یاندا، تابلۆكانیان هه‌ڵیانواسیوه.
جگه له دیمه‌نى دیوار و خانووه ڕووخاوه‌كانى شارى كۆبانێ، هاوكات تابلۆ به‌شداربووه‌كانى پێشانگاكه، گوزارشتیان له نه‌هامه‌تى و خه‌مى ژیان ده‌كرد.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، 150 پێشمه‌رگه هاوكاری پاراستنی گه‌لیان كرد و به‌شدارییان له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له كۆبانێ كرد.
دواى به‌رگرییه‌كى بێ وێنه، كه له میدیا جیهانییه‌كانیش ده‌نگی دایه‌وه، به‌هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانرا ، له 27/ 1/ 2015 شارى كۆبانێ له چنگ تیرۆریستانى داعش، ئازاد كرا.
bas news-
