ئەحمەد کانی: لە هەولێر دەنگەکانمان زیاد بووە
رۆژی سێشەممە 2/10/2018، ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دوو راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، جارێکی دیکە هەولێر سەلماندوویەوە کە ”هەولێر هەر هەولێرە و ماڵی پارتییە دڵسۆزەکانی رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە“.
ئەحمەد کانی وێڕای سوپاسکردنی دانیشتووانی هەولێر و ئەندامانی حزبەکەی، رایگەیاندووە، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 30ـی ئەیلوولی 2018 لەچاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018، پارتی لەناو سەنتەری شاری هەولێر 114 هەزار و 137 دەنگی زیاتر بەدەست هێناوە.
بەرپرسی لقی دوو جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ڕێژەی دەنگی پارتی لە سنووری لقی دوو بە بەراوورد لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو 8% تا 10% بەرزبووەتەوە.
ئەحمەد کانی رۆڵی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی لە پاراستنی ئارامیی بنکەکانی هەڵبژاردن لە شاری هەولێر بەرز نرخاندووە و رایگەیاندووە،
هەروەک کانی رایگەیاندووە، پارتی داکۆکار و بەدەستهێنەری مافی رەوای گەلی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و سەرکەوتنی حزبەکەشی لەهەڵبژاردن بە سەرکەوتنی خەڵکی کوردستان ناودەبات.
رۆژی یەکشەممە 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.
باسنيوز
