حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی کۆچییەوە رۆژێک پشووی راگەیاند و گوتی، رۆژی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

‎سەفین دزەیی، ‎گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین ‎بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی، سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكانەكان.

‎گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین رۆژی سێشەممە 11-9-2018، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمى.

هاوکات رۆژی دووشەممە 9-9-2018، حکوومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رۆژی سێشەممەی لە سەرتاسەری عێراق کردە پشووی فەرمی.
kdp-
Top