بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە نیپاڵ، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە نیپاڵ، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی بارانبارینی وەرزی ولافاو لە ڕۆژئاوای نیپاڵ، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ڕیشی کێشاڤ بودا ماگار، سەرۆکی شارەوانی تاوانگ لە قەزای ڕۆلپا ڕایگەیاند، زەوی لەرزینەکە نزیکەی کاتژمێر 8:00ی شەو بە کاتی ناوخۆ لە گوندێکدا ڕوویداوە.

ماگار ڕایگەیاندووە کە ١١ خانوو و کۆگایەک ژێر ئاو كەوتوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان گیانلەدەستدانی حەوت کەسیان پشتڕاستکردەوە، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی پێنج کەسی ونبوو.

بارانبارینی وەرزی کە بە تایبەتی لە باشووری ئاسیا لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئەیلولدا باو بووە، ساڵانە دەبێتە هۆی لافاو و زیانێکی بەرچاو بە ژێرخانی ئابووری و لەدەستدانی ژیان لە نیپاڵ.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top