پارتی کەرنەڤاڵێکی گەورە ساز دەکات

 پارتی کەرنەڤاڵێکی گەورە ساز دەکات
کارگێڕێکی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە سبەی سێشەممە 11\9\2018، کەرنەڤاڵێکی گەورە ساز دەکرێت و هەر پێنج لقەکەی سنووری هەولێر تێیدا بەشدار دەبن.

ساکار غازی، کارگێڕ و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی لقی دووی پارتی لە هەولێر، ڕايگەیاند: ”بڕیارە کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕی ڕۆژی سێشەممە 11\9\2018، کەرنەڤاڵێکی گەورە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ساز دەکەین، کە تێیدا هەر پێنج لقەکەی سنووری هەولێر بەشدار دەبن“.

کارگێڕەکەی لقی دووی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە وەک لقی دوو، هەفتەی ڕابردوو بەرنامەیان هەبوو لە ناو سەنتەری شاردا ئاهەنگ بەهۆی دەست پێکردنی بانگەشەوە ساز بکەن، بەڵام بەهۆی دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئەنجامیان نەدا.











باسنيوز
Top