كەركووك.. مێرمنداڵێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

 كەركووك.. مێرمنداڵێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
لە گەڕەكێكی شاری كەركووك، مێرمنداڵێك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بە دەستڕێژی گوللە كوژرا.

عەقید ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10/9/2018، لە گەڕەكی "تەسعین"ی شاری كەركووك، چەند چەكدارێكی نەناسراو، تەقەیان لە مێرمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی (عیسا یەعقوب) كردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە و چەكدارەكانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتوون".

گوتیشی: "پاشان پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەو تاوانەوە دەست پێكردووە".

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە كردەوە توندوتیژییەكان لەو پارێزگایە زیادیان كردووە و دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە بەتەاوەتی ناسەقامگیرە.










باسنيوز
Top