هاووڵاتییانی سۆران خوێن به بریندارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەخشن

هاووڵاتییانی سۆران خوێن به بریندارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبەخشن
بەمەبەستی بەهاناوەچوونی بریندارانی بارەگای هەردوو حزبی دیموكرات (حدك و حدكا) بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران، هەڵمەتێكی خوێنبەخشینیان لە نەخۆشخانەی ئاشتیی شاری سۆران ئەنجام دا.

م. وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ڕايگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 10/9/201 لە ڕوانگەی پەرۆشیمان بۆ بریندارانی شاری كۆیە هەڵمەتێکی خوێنبەخشین ئەنجام بدەین، کە بەداخەوە هەمیشە دوژمنان هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی رۆڵەكانی گەلی كورد دەدەن، بۆیەش بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین لە هەمبەر مووشەكبارانكردنی بارەگاكانی دیموكرات، كە ئەمەش پێچەوانەی تەواوی بنەما ئایینی و یاسا و رێكکەوتنامەی نێودەوڵەتییەكانە".

گوتیشی، حەقە دوژمنانی گەلی كورد بیر لەوە بكەنەوە، لە رێگای دیالۆگ و لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەن، چونكە هیچكات كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بۆردومان چارەسەر نابێت".

ڕۆژی شەممە 2018/9/7 لە شاری كۆیە هەردوو بارەگای حزبی دیموكرات)حدکا و حدک) لەلایەن ئێرانەوە مووشەكباران كران كە بەو هۆیەوە 16 کادر و پێشمەرگە شەهید و 40 کەسی دیەکش بریندار بوون.










باسنيوز
Top