لە ڕێگەی وانەبێژانەوە گرفتی کەمی میلاکی قوتابخانەکان چارەسەر دەکرێ

لە ڕێگەی وانەبێژانەوە گرفتی کەمی میلاکی قوتابخانەکان چارەسەر دەکرێ


لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ئاشکرای کرد،بەهۆی دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژییەوە دەتوانن بەتەواوەتی گرفتی کەمی و نەبوونی مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێدن چارەسەر بکەن.



یوسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕاگەیاند: "لە هەڵمەتی دابەشکردنی فۆڕمی وانەبێژی بەسەر دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، 4 هەزار فۆڕممان لە سنووری پەروەردەی ڕانیە دابەشکردووە".



ڕونیشیکردەوە ڕەزامەندبوون لەسەر داواکاریی پێشکەشکارەکان بەپێی خاڵبەندی و پسپۆڕی و پێویستی قوتابخانەکانە کە بڕیارە مانگی داهاتوو ناوەکان ڕابگەبەندرێن و بە دانانی ئەو وانەبێژانە گرفتی کەمی و نەبوونی مامۆستا چارەسەر دەبێت.



سەبارەت بە مووچەی ئەو وانەبێژانە ناودەشتی گوتی: "ئەوان هیچ بڕە مووچەیەکی دیاریکراویان نیە و مانگانە بە گوێرەی ژمارەی وانە گوتراوەکان پارەیان پێدەدرێت کە بۆ بەکالۆریۆس بۆ وانەیەک 4 هەزار دینار و بۆ هەڵگری بڕوانەی دبلۆم بۆ هەروانەیەک 3 هەزار دینارە".

bas news-
Top