لە سۆران لەدژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ساز کرا

لە سۆران لەدژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ساز کرا
كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/9/2018 دژ بە هێرشەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان و لەسێدارەدانی چالاكوانانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیی سۆران گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ساز کرد.

ڕێكخراوەكان و چالاكوانانی سۆران، بە دروشمی (هام لە قەڵای كۆیەدا خوێنی خۆم دەخۆمەوە و كوردم و ناتوێمەوە) ئیدانەی ئەو هێرشەیان كرد كە دوێنێ ( 8/سیبتمری/ 2018) ) لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كرایە سەر بارەگای هەردوو حزبی (حدك و حدكا).

ئەو چالاکە مەدەنیانە لەسێدارەدانی هەر سێ چالاكی سیاسیی كورد ( رامین حوسێن‌پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی)، بە كارەساتێكی گەورە و نامرۆڤانە ناو بردووە، هاوکات بە توندی هێرشەکانیان بۆ سەر کۆیە بە توندی ئیدانە کردوو، چونکە لەنێو قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستان بووە كە بەپێی دەستوور كیانێكی یاسایی دانپێدا نراوە و بەشێكە لە سەروەریی خاكی عێراق و ئەمكارەی ئەنجام داوە و كە ئەمەش پێشێلكردنێكی دیار و بەرچاوی سەروەریی خاكی عێراقە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین كە بە پابەندییەكانیان رابن و رێگری بكەن لەم جۆرە كردەوە دوژمنكاریانە.













باسنيوز
Top