ئافره‌تانی هه‌ڵه‌بجه پرسه‌یان بۆ شه‌هیده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گێڕا
ڕه‌نگین سه‌لام، یه‌كێك له ڕیكخه‌رانی چالاكییه‌كه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك ڕێزیك بۆ قوربانییه‌كانی بۆردمانه‌كه‌ی دوێنێی شاری كۆیه و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گردبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان ڕاگرت و پرسه و ماته‌مینیمان گێڕا".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "له چالاكییه‌كه‌دا (18) مۆمان داگیرساند، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ڕۆحی(18) قوربانییه‌كه‌ی دوێنێ، كه (15)یان له كۆیه له بۆردومانهكەدا بوونه قوربانی و 3 قوربانییه‌كه‌ی دیكه‌یان له ڕۆژهه‌ڵات له‌سێداره دران، داگیرساند".
گوتیشی: "پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی هه‌ر خاكێك، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به‌و وڵاته‌وه هه‌یه، كه بیپارێزێت، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین جاریكی دیكه ڕێگه نه‌درێت كاری وا دووباره ببێته‌وه و داواش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن ئەو کەسانەی لەخۆ گرتووه، به‌و شێوه‌یه‌ش بیانپارێزێت".
دوێنی (8/9/2018)، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبی (حدک و حدكا)ی ڕۆژهه‌لات كرا، به‌و هۆیشه‌وه (16) كه‌س شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 40 كه‌سیش بریندار بوون، هاوكات 3 چالاكوانی كوردیش هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له ئێران له‌سێداره دران.
باس‌نیوز
