له توركیا پارتێكی تازه دژی ئه‌ردۆغان داده‌مه‌زرێت
ئه‌حمه‌د تاكان، راوێژكاری پێشووی عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8\9\2018 له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی (یه‌نی چاغ)ـی توركی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، زانیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنی پارتێكی تازه‌ی له توركیا ئاشكرا كردووه.
تاكان ئاماژه‌ی داوه هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، محه‌ممه‌د شیمشه‌ك و عه‌لی باباجان، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی تازه ته‌واو كردووه و ته‌نیا ماوه رایبگه‌یه‌نن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تاكان، له وتاره‌كه‌یدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پارته‌كه دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت كه 30\3\2019یه، ئه‌و پارته‌ش ده‌بێته پارتێكی ئۆپۆزسیۆن و ده‌یه‌وێت جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایه عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیاش له‌ناو ئه‌و پارته تازه‌یه‌دا بوونی هه‌یه؟ تاكان ئاشكرای ده‌كات تاوه‌كو ئێستا گویل نه‌چووه‌ته ناو ئه‌و پارته‌ی كه به نیازن له داهاتوویه‌كی رایبگه‌یه‌نن.
هه‌ریه‌ك له (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، محه‌ممه‌د شیمشه‌ك، عه‌لی باباجان) سێ سه‌ركرده‌ی باڵای ناو ئه‌كه‌په بوونه، پۆستی باڵاشیان له حكوومه‌تی پێشووی توركیادا هه‌بووه، به‌ڵام به هۆی ناكۆكیان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وازیان له ئه‌كه‌په هێناوه.
باسنيوز
