کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ حەفتەیەک دواخست

 	 کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ حەفتەیەک دواخست
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریان دا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حەفتەیەک دوابخرێ.

کەمێک پێش ئێستا گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیار درا کە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ حەفتەیەک دوابخرێت و ١١ی مانگ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێ.
kdp-
Top