گەرمیان.. لە ڕووداوێکی دەگمەندا کەسێک گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4\9\2018، لەنزیک گوندی سیارە، لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان - وارماوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس کێشەیەک کەوتۆتە تایەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە و بورغوی تایەکانی لێبۆتەوە، شۆفێرەکەی دەستبەجێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئۆتۆمبێلەکە هەوڵی داوە بچێتە سەر ڕێگە خاکییەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەو کاتەدا یەکێک لەسەرنشینانی پاسەکە، کە ئافرەتە دەرگاکەی کردۆتەوە و خۆی هەڵداوەتە خواری و گیانی لەدەست داوە٫ پاسەکەش هیچ زیانێکی پێنەگەشتووە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە سەرجەم سەرنشینانی مینی پاسەکە ئافرەت بوون و بۆ مەبەستی سەردانی کردنی پرسە بۆ سەیدسادق ڕۆشتوون.
باسنيوز
