شاندێکی باڵای پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان
شاندەکە، کە پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 4/9/2018 گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان، بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتییە و لەلایەن عومەری سەید عەلی، رێکخەری گۆڕان پێشوازی لێ کراوە.
شاندەکەی پارتی لە ماڵی نەوشیروان مستەفای رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوە دایە.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوە باڵەکی پارتی و گۆڕان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو حزبە.
بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلولوی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
