چەمچەماڵ.. بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەست دا
ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 3/9/2018، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان دەبڵ، لە سەر ڕێگای گۆپتەپەی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا كەسێكیان كە تەمەنی 75 ساڵی گیانی لەدەست دا و سێی كەسی دیكەش كە لە نێو هەمان ئۆتۆمبێل بوونە برینداربوون".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستە روو، کە پاشان بریندارەكانی ئەو رووداوەی هاتوچۆ گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ لە ژێر چاودێری پزیشكدان و گوتیشی: ”تەرمی قوربانییەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە“.
bas news-
