ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك ڕوویدا و داعش هێرشی كرده سه‌ر شاره‌دێیه‌ك
نه‌قیب گۆران عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێکی چێنراو لەگەڕەکی عەسکەری شاری کەرکووک تەقییەوە و بەو هۆیەوە، کەسێک بەسەختی بریندار بووە“.
ڕوونیكرده‌وه، كه ئەو هاووڵاتییە بریندار بووە ناوی فەلاح فاتیحە و موختارە، گوتیشی: ”ئێستە لە نەخۆشخانەی ئازادییە“.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ئاسایشی كه‌ركووك، گوتی: ”بەپێی زانیارییەکانی ئێمە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێکی سەر بە شاره‌دێییایچی، کە عەرەب و تورکمانی تێدا نیشتەجێیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ژمارەیەک له‌دانیشتووانى گونده‌كه‌یان کوشتووە، یەکێک لەوانەش پۆلیسێکی فیدراڵییە.
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ گروپێکی ناو یەکێتیی ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندن و هەڵکوتانەسەر ماڵی هاووڵاتییان لە شارەکەدا زیادی کردووە.
گوتەبێژەکەی ئاسایشی کەرکووک دووپاتی دەکاتەوە: ”ئامارەکانی کوشتن، ڕفاندن، هەڵکوتانەسەر ماڵان، تەقینەوەی بۆمب لە شاره‌دێكانى سەر بە سنووری کەرکووک زیادیان کردووە، ئەوەش به‌ڵگه‌یه كه هێزە ئەمنییەکان هیچ دەسەڵاتێکیان لەو سنوورەدا نییە و خەڵکی سنوورەکەش هاوکارییان ناکەن“.
باس‌نیوز
