پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیر كران

 پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیر كران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیر كران.

ئەمڕۆ دووشەممە 3\9\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 2\9\2018 لەشەقامی سالم (سەھۆڵەكە)، ئۆتۆمبێلێك كە چەكداری تێدابوو لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی ھاتوچۆ بووە شەڕیان، دواتر ھێزە تایبەتەكەی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بەھانایەنەوە چون و تۆمەتبارەكان ھەڵاتن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەو گەمارۆدانی شوێنی تۆمەتباران، ئێستا ھێزە تایبەتەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو تۆمەتبارەكەی دەستبەسەر كردووە .








باسنيوز
Top